٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەركردەیەكی باڵا و سێ تیرۆریست كوژران.. كۆشكی سەرۆكایەتی لە مووسڵ تەقێندرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە مووسڵ سەركردەیەكی باڵا و سێ تیرۆریست كوژراون، هەروەها بارەگای ئەكادیمیای پۆلیس ڕووخیندراوە و كۆشكی سەرۆكایەتییش تەقێندراوەتەوە.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "یەكێك لە سەركردە گەورەكانی مووسڵ بە ناوی (ئەبومەنسوور) كە بەرپرسی جووڵانەوە و پرۆسە سەربازییەكانی داعش بووە، لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە تەقەی لێ كرا و كوژرا.

(رەجەب) گوتیشی: "تیرۆریستانی داعش بارەگای ئەكادیمیای پۆلیسیان لە شەلالات ڕووخاند و كۆشكی سەرۆكایەتییشیان لە مووسڵ تەقاندەوە
.
بەرپرسی لقی چواردە ڕوونیشی كردەوە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب  لە گەڕەكی عەرەبیدا بە تیرۆریستانی داعشدا تەقییەوە و لە ئاكامدا سێ تیرۆریست كوژران، هەروەها تیرۆریستانی داعش فەرمانبەرێكی تەندروستیی مووسڵیان بە ناوی (عایدە حەسەن) بە تۆمەتی ناپاكیكردن گوللەباران كرد.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار