٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش بەپارە ٢٠٠ زیندانی ئازاد کرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رەوشی مووسڵ دەڵێ، داعش ٢٠٠ زیندانی بەرانبەر بە ملیۆنێک دیناری عێراقی ئازاد کرد، تێکڕای ئەو زیندانیانە پێشووتر بە دوومانگ زیندانی حوکم درا بوون.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەمە، ڕێکخراوە تیرۆرستییەکەی داعش، ٢٠٠ لە زیندانیانی ئازاد کرد کە هەریەکەو بڕی ملیۆنێک دیناری عێراقی لێ سەندون.
بەگوێری زانیارییەکانی (مەموزینی) ئەو زیندانیانە پێشووتر بە زیندانیکردن بۆ ماوەی دوومانگ سزادرابوون، چونکە ئامادەنەبوون بچنە بەرەی جەنگەوە.
هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار