٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەوەتەی پێشمەرگە چووەتە کۆبانی ٤ هەزار داعش کوژراون

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانی-KDP.info-فەرماندەی هێزی  پێشمەرگە لە كۆبانی‌ دەڵێ، لەوەتەی هێزی پیشمەرگە گەیشتووەتە کۆبانی ٤ هەزار داعش کوژراون؛ هەڵبەت لەئێستادا ٣٥ هەزار هاووڵاتی بۆ شارەکەیان گەڕاونەتەوە.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی‌ عەمید (تەڵعەت ساڵح زراری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، پێشمەرگە رۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە ئازادکردنەوەی تەواوی کۆبانی و لەوەتەی هێزەکانی پێشمەرگە گەیشتوونەتە ئەو شارە تا ئێستایشی لەگەڵدابێ، ٤ هەزار تیرۆریستی داعش کوژراون.
سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاوارەکانیشەوە فەرماندەکەی پێشمەرگە دەیشڵێت، بەگوێرەی ئەو ئامارانەی بەردەستن تا ئێستا، ٣٥ هەزار خەڵکی گەڕاونەتەوە شارەکەیان.
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار