٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش ٩٢ تەرمیان بۆ گەڕایەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە تکریتەوە زیاتر لە ٩٠ تەرمی دیکەیان بۆ گەڕاوەتەوە مووسڵ.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیێنگەی لقی چواردە (مووسڵ)ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش دوو ئەفسەری سوپای عێراقیان بە ناوەکانی عەقید (ئەحمەد ھیشام ) و نەقیب (فارس عومەر) لە ناحیەی نەمروود لە ڕۆژھەلاتی مووسڵ گوللەبارانیان کردوونە.
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، شەوی ڕابردوو فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان لە ناوچەکانی قاھیرە و تەحریری مووسڵ بۆردوومان کرد، لە ئاکامدا ١٢ تیرۆریست کوژراون.
بەرپرسی ڕاگەیێنگەی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ڕوونیشی کردەوە، لە گەڕەکی سۆمەر بۆمبێک بە تیرۆریستانی داعش تەقییەوە، لە ئاکامدا چوار تیرۆریست کوژراون، کە دووانیان پلەیان ئەمیرە.
(مەموزینی) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ ٩٢ تەرمی تیرۆریستانی داعش لە تکریت گەڕاوەتەوە مووسڵ کە لە شەڕی ئەو شارە کوژراون.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار