٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خاچی سووری نێودەوڵەتی: داعش بە بڕینی ئاویش تاوانبارە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بە گوێرەی ڕاپۆرتێك كە لە ماڵپەڕی (برێیت‌بارت)ـدا بڵاو كراوەتەوە، دەركەوتووە كە داعش جەنگی ئاویشی بەرانبەر كورد و كریستانەكان بەرپا كردووە. كۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتییش دەڵێت، داعش ئاویشی وەكو چەكێكی شەڕ بەكار هێناوە.

سەرۆكی چالاكییەكانی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ڕۆبێرت ماردینی) گوتی: "بەكارهێنانی سەرچاوەكانی ئاو وەكو تاكتیك و چەكێك لە كاتی ڕووبەڕووبوونەوەكاندا نەك تەنیا سەرپێچییە لە یاساكانی شەڕكردن، بەڵكە كاریگەری و زیانیشی بە ژیانی خەڵكی گەیاندووە.

داعش لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا هێڵی ئاوی شاری قەرەقووش و چەند ناوچەیەكی دیكەی بڕی كە لە ئاوی ڕووباری دیجلەوە سەرچاوەی گرتووە، داعش ئەوەیان وەكو چەكێكی دیكەی شەڕ و كارە نامرۆڤانەكانی تریان لە دژی كریستیانەكان و كوردەكان بەكار هێناوە.

كۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی ئەو كارەی داعشیان بە سزادانی خەڵكی سیڤیل ناو بردووە و بە تاونێكی دژی مرۆڤایەتییان زانیوە.

(ماردینی) گوتیشی: "ئەوە كارێكە لەلایەن مرۆڤەوە ئەنجام دراوە و چارەكردنیشی هەر لەلایەن مرۆڤەوەیە، پێویستە كۆمەڵگەی نیودەوڵەتی و كۆمەڵگە ناوچەییەكان پێكەوە ئەو گرفتانە چارە بكەن و، پێویستە دڵنیایی بدەن كە هەموو كەس ئاوی هەبێت".

و/ خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار