٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش بریندارانى جەنگ گوللەباران دەکات.. ئه‌مڕۆ 21ی كوشتوون

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رەوشی سنووری شاری مووسڵ پیێ ڕاگەیاندین، ڕێکخراوە تیرۆریستەکەی داعش 21 تیرۆریستی خۆی گوللەباران کردن، چونکە برینداری شەڕ بوون.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی لقی14ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ڕێکخراوە تیرۆریستەکەی داعش بەهۆی زۆری برینداری جەنگ و نەبوونی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی شارەکە، بڕیندارانی لە نەخۆشخانەکانی مووسڵ دەردێنێت و بڕیاری گوللەبارانکردنی بەسەریاندا جێبەجێ دەکەن.

(سەعید مەموزینی) ئاشکرایشی کرد: ئەمڕۆ هەینی، ڕێکخراوە تیرۆریستەکەی داعش بڕیاری دەرخستنی بۆ 21 برینداری سەختی جەنگی لەنەخۆشخانەکانی موسل دا و گواستیەوە بۆ شارەدیێ نەمروو و لەوێ گولەبارانی کردن.

مەموزینی گوتیشی: ئەو بڕیندارانە بەهۆی بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکان بریندار بوون و دەست و قاچیان لە دەست داون، بۆیە داعش بریاری گوللەبارانکردنی بەسەردا جێبەجێ کردوون، ئاخر ڕێكخراوه‌كه‌ چی دی سوودیان لێ نابینێت.

هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار