٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

22 هەزار خێزانی ئاوارە ماون ملیۆن دینارەکە وەربگرن

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  بەگوێرەی ئامارێکی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ، تا ئێستا 96 هەزار خێزانی ئاوارە پێشینەیەکیان بە بڕی یەک ملیۆن دینار وەرگرتووە و 22 هەزاریش ماون کە ئەو پێشینەیە وەربگرن.

نوێنەری کوردانی ئیزدی لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (سەیدۆ چەتۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، تا ئێستا ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکان پێشینەیەکیان بەبڕی یەک ملیۆن دیناری عێراقی وەرگرتووە، بەڵام لەبەر ئەوەی کە قەیرانی داراییە پێشینەکە جارێ وەستاوە و چاواڕوان دەکرێ بە زوویی دەست بە دابەشکردنی بکرێتەوە.


بەگوێرەی ئەو ئامارەی کە (سەیدۆ چەتۆ) رایگەیاند، 96ھەزار خێزانی ئاوارە ملیۆنێک دیناریان وەرگرتووە، بەڵام 22ھەزار یان ماون کە پارەکەیان پێبدرێت.


نوێنەری کوردانی ئیزدی لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ رەتیشی کردەوە، کە ئەمپێشینەیە دووجار بە خێزانێک بدرێت، چونکە وەزارەتی کۆچ­وکۆچبەران پێشینەی یەکەمی تەواو نەکردووە و پارەی نەناردووە و لێیبڕاوە ئاخر چۆن­چۆنی جارێکی دی بۆ هەر خێزانێک ملیۆنێکی دیکەی بۆ رەوانە دەکات.


(سەیدۆ چەتۆ) دەشڵێ، داوامان لە بەغدا کردووە کە هەرخێزانێکی ئاوارەبوو تا دەگەڕێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆی مانگانە بڕی 400 هەزار دیناری عێراقی پێبدرێت، هەرچەند بەغدا رەزامەند بووە، بەڵام جارێ هیچ هەنگاوێکی جیددی بۆ نەنراوە کە کەی و چۆن ئەو بڕە پارەیەش دابەش بکرێت.


بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار