٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەسکێ..15 تیرۆریست تێدا چوون و دوو ئۆتۆمبێلی داعشانیش تێک­ شکێندران

سەرچاوە: KDP.info

کەسکێ-KDP.info- ئەمڕۆ فڕۆکەجەنگییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان ژمارەیەک مۆڵگە و شوێنی داعشانیان لە میحوەری کەسکێ بۆردوومان کرد و بەگوێرەی زانیارییەکان 15 تیرۆریست کوژراون و دوو ئۆتۆمبێلی داعشانیش تێک شکێندران.

جێگری فەرماندەی سوپای یەكی زێرەڤانی لە میحوەری كەسكێ‌ عەمید (فەهمی ئەحمەد یووسف) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بۆجارێکی دی دوو ئۆتۆمبێلی تیرۆریستانی داعش کە چەکی دۆشکەیان لەسەر دانابوو ویستیان لە چوارڕێیانی کەسکێ­وە خۆیان لە سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی قارەمان نزیک بکەنەوە، بەڵام فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان یەکڕاست دوو موشەکیان ئاراستەی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کرد و تێکیان شکاندن.

لای خۆیشیەوە  بەرپرسی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (حەسەن خەلۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان ئەمڕۆ هەینی لە گوندی والیەی میحوەری کەسکێ ژمارەیەک مۆڵگەو شوێنی داعشانیان  بۆردومان کرد، هەڵبەت پێشووتر زانیاریان هەبوو کە لەو گوندەدا کارگەیەکی بلۆک هەیەو ژمارەیەکی زۆری تیرۆریستان لەوێ خۆیان حەشار داوە، بۆیە لەکاتی بۆردوومانی ئەو کارگەیەدا ژمارەیەکی زۆری تیرۆریستان کوژران کە بەگوێرەی زانیارییەکانی ئیمە زیاتر لە 15 داعش کوژراون.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار