نوێنەرانی ئەمەریكا لیستێك بۆ هاوكاریی هێزی پێشمەرگە ئامادە دەكەن

ئەمەریكا-KDP.info- نوێنەرە باڵاكانی كۆشكی كۆماریی ئەمەریكا لە بەشی كاروباری دەرەوە، یاسایەك دەردەكەن كە مۆڵەت وەربگرن ڕاستەوخۆ چەك بۆ هێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش بنێرن و، بۆ ئەو مەبەستەیش لیستێك ئامادە دەكەن.
سەركردەی باڵا لە دیموكراتییەكان (ئید رۆیس)، رۆژی پێنجشەممە بۆ Associated press ڕایگەیاند، هاوكاریی هێزی پێشمەرگە لەلایەن وڵاتە یەكگرتووەكان و هێزەكانی هاوپەیمانانەوە وەك پێویست نەبووە.
ئەو سەركردە باڵایەی دیموكراتییەكان گوتیشی، دوای جەند مانگێك لە شەڕكردن، لیژنەی كاروباری دەرەوە بەردەوام بوون لە وەرگرتنی ڕاپۆرتێك لەوەی كە بزانرێت هێزی كوردی چەكی زیاتر و باشتری بە دەست گەییشتووە. ئەوان دەبووایە تۆپی دوورمەودا و هاوەن و دژەتانك و ئەو چەكانەیش كە داوایان كردبوون، وەربگرتبانایە.
خەسرەو حەمەڕەشید




