له بۆسهیهكی پێشمەرگەدا زیاتر له 15 تیرۆریست كوژران

شنگال-KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگهیاند، کەمێک لەمەوبەر ژمارەیەک تیرۆریستی داعشان لە کاتی ڕاکردنیان دەکەونە بۆسەی هێزەکانی پیشمەرگەوە و، زیاتر لە 15یان لی کوژران.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی لە مووسڵ سەعید مەموزینی، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لە ئیوارەوە فرۆکە جەنگییەکان 7 هێرشیان بۆ سەر مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعش بهرپا کردووە و، گورزێکی گەورەیان لە داعش داوە.
سەعید مەموزینی گوتی: کەمێک لەمەوبەریش کۆمەڵە تیرۆریستی ریکخراوە تیرۆریستەکەی داعش، لە ترسی بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکانەوە هەڵاتوون، بەڵام کەوتوونەتەوە بۆسهی هێزەکانی پیشمەرگەی کوردستان و لە ئاکامدا زیاتر لە 15 یان کوژراون و 7 تەرمیشیان لە دوای خۆیان جێهێشتووە.
هەژار مەموزینی




