کارگەیەکی چەک و تەقەمەنیی داعشان كرایه ئامانج.. 15 تیرۆریستیش لە کۆڵ بوونەتەوە

کەسکێ-KDP.info- فەرماندەیەکی هێزی پیشمەرگەی کوردستان لە بەرەجەنگی کەسکێ دهڵێ، لە ئەنجامی گورزی فرۆکە جەنگییەکان لە میحوەرێ کەسکێ، کارگەیەکی چەک و تەقەمەنیی داعش تەقیوەتەوە و 15 تیرۆریستیش کوژراون.
عەقید (نایف هەرکی) فەرماندە لە فەرماندەیی هیزی دهۆک لە میحوەری کەسکێوه بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە، فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بە چڕی چەند پێگەیەکی داعشانی لە میحوەری کەسکێ کردووەتەوە ئامانج و گورزی گەورەی تێسرهواندوون.
(نایف هەرکی) ئەوەشی گوتیشی، ههر لە ئەنجامی بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکان لە گوندی زەڵاڵی لە میحوەری کەسکێ، کارگەیەکی چەک و تەقەمەنیی داعشان تەقیوەتهوه و 15 تیرۆریستیش لە کۆڵ بوونەتەوە.
هەژار مەموزینی




