ڕەنگە لە یادی دامەزرانی دهۆکدا، پەرلەمانتاران لەوێ کۆ ببنەوە

دهۆک-KDP.info-پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، داوامان کردووە پەرلەمانی کوردستان لە یادی دامەزراندنی پارێزگای دھۆکدا دانیشتنێکی تایبەت لەو پارێزگایەدا ئەنجام بدات، تا زیاتر گرینگی بە پارێزگای دهۆک بدرێت.
(بەیار دۆسکی) لە ئەندامە پارتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "زیاتر لە پەنجا پەرلەمانتار، پێکەوە داوایان لە پەرلەمانتاران کردووە، ئەمساڵ لە یادی دامەزرانی پارێزگای دهۆکدا، لەوێ کۆ ببنەوە؛ ئاخر ئەو پارێزگایە پشتگوێ خراوە و، هەقە گرنگییەکی زیاتری پێ بدرێت."
(دۆسکی) ڕوونیشی کردەوە، پێویستە گرنگیەکی تایبەت بە پارێزگای دھۆک بدرێت، چونکە دۆخێکی تایبەتی ھەیە و، ئاوارەکان زۆربەی هەرە زۆریان لەپارێزگای دھۆکدا گیرساونەتەوە و، بوونەتە بارێکی گران بەسەر ئەو پارێزگایەوە.
جێی ئاماژەیە، ٢٧/٥ یادی دامەزرانی پارێزگای دھۆکە.
بڵند ئیبراھیم




