٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جانۆ: حەشدی‌ شەعبی دەستێكی لە پشتەوەیە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ تاکە یاسایەكیش نییە حەشدی‌شەعبی بگرێتەوە؛ ئێمە ڕێزی مەرجەعیەتی شیعەکان دەگرین، بەڵام چۆن دەكرێت هێز بە فەتوا دابمەزرێت و، یاسا لێی بێخەبەر نەبێت.
(ڕێناس جانۆ) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تاکە یاسایەكی پەرلەمانی عێراق نییە، باسی ئەم 'حەشدی‌شەعبی'ـیەی تێدا بێ؛ ئێمە ڕێزی گەورەی شیعەمەزەبەکان دەگرین، بەڵام چۆن دەكرێت هێزێك بەبێ ڕەچاوکردنی یاسا، هەر بە فەتوایەك دابمەزرێت!؟"
(ڕێناس جانۆ) ئاماژەیشی دا عێراق هەر بە ئەنقەست سوپای عێراقی بنکۆڵ و تەفروتوونا کرد، هەتا ئەم حەشدی‌شەعبییەمان لێ بکاتە هێز و بیسەپێنێت! کەی دەچێتە ئەقڵەوە بە چەند سەعات سوپای وڵاتێک بەرباد ببێت! هیوادارم من خەڵەت بم و، ئەم شكستە دەستكرد نەبووبێت؛ بەڵام دروستكردنی حەشدی‌شەعبی ڕێک دوای داڕمانی سوپای عێراق، پیاو دەخاتە گومانەوە كە حەشدی‌شەعبی دەستێكی لە پشتەوەیە.
سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار