٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سۆران ١٥هەزار ئاوارەی لێیە

سەرچاوە: KDP.info

ڕواندز-KDP.info- بەڕێوەبەری كۆچ‌وكۆچبەرانی سۆران ڕایگەیاند، زیاتر لە 2750 خێزانە ئاوارە، کە پێکڕا 15هەزار کەسێک دەبن، کۆمەڵ‌کۆمەڵ لە دەڤەری سۆراندا گیرساونەتەوە؛ بۆ ئەوەی باشتر و ئاسانتر خزمەت بکرێن، لە ڕواندزدا كەمپێكیان بۆ دەکرێتەوە.

(عەباس ئەمیر) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی كۆچ‌وكۆچبەرانی سۆران، وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند: "2750 خێزانە ئاوارە كە نزیکەی 15هەزار کەسێک دەبن و زیاتریش، لە  هەرچوار شارۆچكەی سۆران، سۆران خۆی و، مێرگەسۆر، چۆمان و ڕواندزدا نیشتەجێن؛ هەڵبەت زۆربەیان لە ڕواندز و سۆراندا گیرساونەتەوە؛ دیارە لەگەڵ ڕێكخراوێكی ئەمەریكاییانیدا قسەمان كردووە پێکەوە كەمپێك بۆ ئەو ئاوارانە دابمەزرێنین؛ ئەوانیش ئێستا بڕیاریان داوە لە شارۆچكەی ڕواندز ئەو كەمپە ئاوەدان بکەن؛ کەینێ تەواو بوو، هەموو ئاوارەكان دەبەینە ئەوێ و، لەوێ ئاسانتر و باشتر خزمەتیان دەکەین."
(عەباس) گوتیشی: "دیارە لەوەتی پێشمەرگە هەندێك ناوچەی ئازاد کردووە، كوردە ئێزدییەکان کۆمەڵێکیان لێ گەڕاونەتەوە، بەڵام لەبەر شەڕەکەی تكریت، وا لە بەرێکەوە ئاوارەی عەرەب دەڕژێنە دەڤەری سۆران.
ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار