تورکیا..بایی ٣ ملیار دۆلار نەوتی عێراق فرۆشراوە..بەشێکی هی هەرێمە

هەولێر-KDP.info- وەزیری وزەی توركیا ئاشكرای کرد بایی 3ملیار دۆلار نەوتی عێراق لە ڕێگەی توركیاوە فرۆشراوە و بەشێکی هی هەرێمە.
تەنەر یەڵدز وەزیری وزەی توركیا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا وای بە ڕاگەیێنەوانەکانی توركیا گوتووە: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا لەڕێگەی توركیاوە 47ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراق فرۆشراوە.
تەنەر یەڵدز گوتوویەتی: "ئەو نەوتەی كە عێراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە، بە توركیادا فرۆشتوویەتی 47ملیۆن بەرمیل بووە."
وەزیری وزەی توركیا لە بارەی بەهای ئەو 47ملیۆن بەرمیل نەوتە، ئاشكرای كردوە، بایی نزیكەی 3ملیار دۆلار بووە.
یەڵدز جەختی كردووەتەوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە 57 بارە كەشتی نەوتی عێراق لە توركیاوە چووە بۆ بازاڕەكانی جیهان.
لەو 47ملیۆن بەرمیل نەوتە، بەشە نەوتی هەرێمی كوردستانیشی تێدایە، كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە رێگەی سۆمۆوە لە بەندەری جەیهان فرۆشراوە؛ پارەكەش بەشێكی هی نەوتی هەرێمی كوردستانە.
یەحیا سابیر




