٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش ١٥٠ لاشەی بۆ گەڕایەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەك لە سنووری پارێزگای مووسڵ پیێ ڕاگەیاندین، ڕێكخراوە تیرۆریستییەكەی داعش لاشەی ئەو ١٥٠ تیرۆریستەی بۆ گەڕاوەتەوە، كە لە بۆردومانەکەی ئەمڕۆدا تێدا چووبوون.

(سەعید مەموزینی) كارگێڕی لقی 14 (مووسڵ)ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمرۆ پێنجشەمە، ڕێكخراوە تیرۆریستیەكەی داعش 150 لاشە تیرۆریستی بۆ گەڕاوەتەوە نەخۆشخانەكانی مووسڵ؛ ئەو ئاخرشەڕانە لە بەرەجەنگی بایبۆخ و، خۆرسیباد و، ناوەران و، ئاسكێ و، بادۆش، کەوتبوونە بەر بۆردومان و، لە کۆڵ بووبوونەوە."

سەعید مەموزینی ئاشكرایشی كرد، ئەو 150 داعشە تیرۆریستەی داعش لە بەرەجەنگی حەسەن‌شام، ڕایا‌ن‌كردبوو، کەوتنەوە دەست خۆیان و، داعش هەر پانزەکەیانی لە شارەدێی نەمرووددا ڕمی کرد."

هەژار مەموزینی

 

هەواڵی پەیوەندیدار