٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەقینەوە دیسان حەسەکەی داخدار کرد

سەرچاوە: KDP.info

حەسەکە-KDP.info- دیسان ترۆمبێلێكی بۆمبڕیژكراو لە شاری حەسەكە تەقییەوە و، شەهید و برینداری لێ کەوتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕەكی مشێفری شاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان، تەقینەوەیەك، نزیك زانكۆی علوومی هەژاند؛ لە ئاكامدا 2 ئاساییش شەهید بوون و، 2 كەسیش بریندار بوونە.
ئەم سێیەم تەقینەوەیە، حەسەکەی لەم نەورۆزەدا داخدار کرد؛ لە دوو تەقینەوەکەی تردا، پەنجا کەس زیاتریش شەهید کەوتن؛ داعشە تیرۆریستەکان ئۆباڵی ئەو تاوانەیان وەئەستۆ گرت.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار