٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فازڵ نەبی: بەم نزیکانە حكوومەتی عێراق بڕە پارەیەکی دی ڕەوانەی هەرێم دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق، ڕایگەیاند، لە ماوەیەكی نزیكدا حكوومەتی عێراق برێكی دیكەی پارە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات، بەڵام جارێ دیار نییە بڕەكەی چەندە، ئەگەرنا وەزیری دارایی لەسەر ئەو بابەتە قسەی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراقدا كردووە.
(فازڵ نەبی) بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بە گوێرەی ئەو ڕێکكەوتنەی  لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە، پێویستە حكوومەتی عێراق بە شێوەی دائیم هەموو مانگێك پارە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكات،  هوشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق،  زۆر  هەوڵ دەدات ئەو ڕێكەوتنە جێبەجێ بكرێت و بەردەوام هەوڵ دەدات بوودجەی هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكات،  هەروەها لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق لەسەر ناردنی  بەشە پارەیەكی دیكە بۆ هەرێم قسەی كردووە و، بەم نزیکانە بڕە پارەیەکی دی ڕەوانە دەكرێت، بەڵام نازانم چەندە.
(فازڵ نەبی) بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرایشی كرد، حكوومەتی هەرێم پابەندە بەو ڕێكکەوتنەی لەگەڵ بەغدا كردوویانە و، ئێستا برێكی زۆر باش نەوت ڕەوانە دەكات؛ حكوومەتی عێراقیش پابەندە بە ڕێکكەوتنەکەوە و ئێستا هەردوو لا پابەندترن لە جاران.
ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار