٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داوا دەکەن جارێ پێشینە لە هێزەکانی پێشمەرگە وەرنەگیرێته وه

سەرچاوە: KDP.info

هەولێرــkdp.infoــ سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت پێشنیارێكیان ئامادە كردووە بۆ ئەوەی حكوومەت بە بڕیارێك وەرگرتنەوەی وام (پێشینە)ی هێزی پێشمەرگە تا دوای شەڕ دژی تیرۆریستانی داعش ڕابگیرێت.


(ئاری هەرسین) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیژنەی كاروباری پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە كۆبوونەوەکەی دوێنێدا بڕیارمان دا كە بە دوو ئاراستە كار لەسەر ئەوە بكەین وام (پێشینە)ی هێزەكانی پێشمەرگە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕابگرێت تا شەڕ تیرۆریستانی داعش دەبڕێتەوە."


(ئاری هەرسین) گوتیشی: "لیژنەیەكمان نارد بۆ لای بەڕێز وەزیری دارایی، ئەوانیش هاتن بە دەنگمانەوە؛ بە پەرلەمانی كوردستانیشدا نامەیەكمان ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە كە بە بڕیارێك جارێ وام (پێشینە)ی پێشمەرگە وەرنەگرنەوە تا شەڕی تیرۆریستانی داعش دەبڕێتەوە."


(هەرسین) گوتیشی، دوای شەڕی داعشیش، ئەگەر باری دارایی حكوومەتی كوردستان باش بێت، ئەوا پێمان باشە حكوومەت بە تەواوەتی لێیان خۆش بێت، بەڵام ئەگەر حكوومەت هەر لە قەیراندا بوو ئەوا وەرگرتنەوەکە وا بێت، پێشمەرگە و خێزانەكانیان زۆریان بۆ نەیەت.


نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار