٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كاوە ئازیزی: لێڤەگەری سیاسی نەماوە و هەر بڕیارێك بدات لێی بەرپرسیار نین

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای كوردستان-KDP.info- لێڤەگەری سیاسی لە رۆژئاوای كوردستان كۆ دەبێتەوە و، ئەندامێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریایش دەڵێت: "ئێمە بەشداری لەو كۆبوونەوەیەدا ناكەین و بە هیچ شێوەیەك نوێنەرایەتیی ئێمە ناكات، چونكە ئەندامەتیی خۆمان لەو لێڤەگەرەدا هەڵپەساردووە".

ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كوردستان لە سووریا ( كاوە ئازیزی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئێمە ئەندامەتیی خۆمان لە لێڤەگەری سیاسی هەڵپەساردووە و بە هیچ شێوەیەك بەشداریی لە كۆبوونەوەكانیدا ناكەین، چونكە تەڤدەم هەموو شتێكی قۆرخ كردووە و بە ئارەزووی خۆی بڕیار دەدات، بۆیە ئێمە بەشداری لە كۆبوونەوەكانی ئەو لێڤەگەرەدا ناكەین".
(ئازیزی) ڕوونیشی كردەوە: "لای ئێمە لێڤەگەری سیاسی نەماوە و تەڤدەمیش تەنیا بۆ بەرژوەندیی حیزبیی ئەو لێڤەگەرە بەكار دەهێنن، بۆیەیش بەهیچ شێوەیەك لەهەر بڕیارێك لەو لێڤەگەرەدا بدرێت، ئێمە بەرپرسیار نین."
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار