یاسای دەستەی دەستپاكی هەموار دەكرێتەوە

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێكی كوردستان دەڵێت، دوای ئەوەی ماددەیەك لە یاسای دەستەی دەستپاكی لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی)ـیەوە رەت كرایەوە، ئێستا كار بۆ ئەوە دەكرێت ئەو یاسایە بەم زووانە بێتەوە ناو هۆڵی پەرلەمان و خوێندنەوەی بۆ بكرێت و بچێتە واری جێبەجێكردنەوە.
پەرلەمانتاری كوردستان لەسەر لیستی پارتی (فرسەت سۆفی)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، یاسای دەستەی دەستپاكی هەموار كرا، بەڵام ماددەیەك لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی)ـیەوە رەت كرایەوە، بۆیە دەبێت جارێكی دیكە بنێردێتەوە پەرلەمان و هەموار بكرێتەوە.
(سۆفی) ئاماژەیشی دا: "كار بۆ ئەوە دەكەین بەم زووانە یاساكە هەموار بكرێتەوە، هەر بۆ ئەو مەبەستەیش لیژنەی دەستپاكیی پەرلەمانی كوردستان كۆ بووەوە و بڕیار درا داوا لە سەرۆكایەتیی پەرلەمان بكرێت خوێندنەوەی بۆ بكرێت و بچێتە واری جێبەجێكردنەوە".
رابین شێروانی




