گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە مووسڵ دۆزرایەوە

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەك لە سنووری پارێزگای مووسڵ ڕایگەیاند، گۆڕیكی بەكۆمەڵ كە رووفاتی 150 كەسی تێدا بوو، لەلای چاپی شاری مووسڵ دۆزرایەوە، كە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە كوژرابوون و لە گۆڕێكدا نێژرابوون.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، ئەمڕۆ پێنجشەمە لە شارۆچكەی (باب سۆمەر)ـی لە بەشی چەپی شاری مووسڵ، گۆڕێكی بەكۆمەڵ كە 150ڕووفاتی لە خۆ دەگرت، دۆزرایەوە.
(مەموزینی) ئاماژەیشی دا، ڕووفاتەكان لە كەللەسەر پێك هاتبوون، كە دوای ئەوەی داعش سەرجەمیان كوشتبوون، پاشان سەریان لە لاشەیان جیا كرابووەوە و كەللەسەرەكانیشیان لەناو گۆڕێكدا نێژرابوون.
بە گوێرەی زانیارییەكان، لاشەی ئەو 150 كەسە فڕێ دراونەتە ناو ئاوی ڕووباری دیجلەوە.
هەژار مەموزینی




