٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کوڕی پاشای سعوودیا هەڕەشە لە کوڕی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح دەکات: هێزەکەت تێک‌دەشکێنم

سەرچاوە: KDP.info

ڕیاز-KDP.info-   سەرچاوەکانی هەواڵ لە سعوودیا ڕایدەگەینن کە، هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەیان هێزی ئاسمانیی حوسییەکانی یەمەن و ژمارەیەک فڕۆکەی شەڕکەریشیان تێک‌شکاندوون. دەشڵین، وەزیری بەرگریی سعوودیا کە کوڕی پاشای وڵاتە، هۆشداری داوە بە کوڕی سەرۆکی پێشووی یەمەن(عەلی عەبدوڵڵا ساڵح) بەوەی کە، ئەگەر بەرەو عەدەن پێشڕەوی بکات، هێزەکەی لەناو دەبات.

سەرچاوەکانی سعوودیا بە تۆڕی سی ئێن ئێنیان گوتووە، سعوودیا بەشی زۆری ئاسمانی یەمەنی کۆنترۆڵ کردووە و کار بۆ ئەوە دەکات، ناوچەیەکی فراوانی دژەفڕین بەسەر ئاسمانی یەمەن پێک بێنێ.

ئەو سەرچاوانەی هەواڵ هاوکات ئاشکرایان کردووە، (محەمەد بن سەلمان)ـی کوڕی پاشای سعوودیا، هۆشداریی تووندی داوە بە (ئەحمەد ساڵح)ـی کوڕی سەرۆکی پێشووی یەمەن، کە گوایە بە سەرکردایەتیی ئەو هێرش دەکرێتە سەر یەمەن و پێی دەڵێ، "هەنگاو بەرەو عەدەنەوە بنێی، هێزەکەت لەناو دەبەم."

عەدەن لە لایەن سەرۆکی یەمەن(عەبد ڕەبە مەنسوور هادی)ـیەوە وەک پایتەختی کاتیی حکوومەتی وڵاتەکەی ڕاگەیانراوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار