٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پێش پلانی هێرشكردنەسەر مووسڵ، چەكی ئەمەریكایی بۆ عێراق دەنیردرێت

سەرچاوە: KDP.info

واشنتۆن-KDP.info- بە گوێرەی لێدوانی پنتاگۆن، لەم هەفتەیەدا نزیكەی 10 هەزار چەك لە جۆری M-16 و هاوكاریی سەربازی بە بەهای 17.9 ملیۆن دۆلار دەگاتە عێراق، ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە سەربازانی ئەمەریكایی بەمەبەستی مەشق و هاوكاریی عێراقییەكان لە جەنگی دژی داعش، لە عێراقن.


گوتەبێژی سەربازیی پنتاگۆن عەقید (ستیڤن واریین) رایگەیاند، 10 هەزار چەك و 100 هەزار تەقەمەنی و هەروەها هەزارەها كڵاو و درع  و 250 زرێپۆش و ئۆتۆمۆبێلی دژەبۆمب بۆ عێراق نێردروان.
(ستیڤن) گوتیشی، ولایەتە یەكگرتووەكان 232 تۆپ و گوللەتۆپیان لە 15-ی شوباتدا بۆ سوپای عێراق ناردووە، ئەمە لە كاتێكدا كە 1570 دانەیش ساڵی پار نێردروان. هەروەها كەلوپەلی رادار بۆ ئۆتۆمبێلە دژەتانكەكان لە مانگی داهاتوودا دەنێردرێت.
هەفتەی ڕابردوو سەچاوە فەرمییە سەربازییەكان بە رۆیتەرزیان ڕاگەیاند، ئەمەریكا و سەربازانی هاوپەیمانان بەم زووانە دەست بە مەشقپێكردنی سەربازە عێراقییەكان دەكەن. سەرچاوەكە ئەوەیشی گوت، بۆ هێرشكرنە سەر مووسڵ و ئازادكردنی، 20 هەزار بۆ 25 هەزار سەربازی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە، پێویستن.

خەسرەو حمەرەشید

هەواڵی پەیوەندیدار