داعشە ئەمیرەكان ماڵیان گواستەوە

موسڵ-KDP.info-بەگوێرەی زانیاری، داعشەکانی مووسڵ وەها درزیان تێ کەوتووە و، ئومێدیان لێ بڕاوە و، ترسیان لێ نیشتووە، ئەمیرەکان ماڵیان گواستووەتەوە لای ڕاستەنگی مووسڵ.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیێنگەی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: تیرۆریستانی داعش لەو چەند ڕۆژەدا شكستی گەورەگەورەیان خواردووە و، دەستیان لە خۆیان شۆردووە؛ وا لە داخان دامودەزگاكانی حکوومەت و، شوێنە گشتییەکان دەتەقێننەوە و، ماڵی ئەمیرەكانیشیان گواستووەتەوە بۆ لای ڕاستەنگی شاری مووسڵ."




