ئەم نەورۆزە ٢٧٥٠٠ گه‌شتیار لە باشماخ و حاجی ئۆمەرانەوە هاتوونەتە هەرێم

هەولێر-KDP.info- به‌هۆى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایى و شه‌ڕى تیرۆریستانى داعش له‌هه‌رێمى كوردستان ڕێژه‌ى هاتنى گه‌شتیاران له‌مه‌رزى نێوه‌وڵه‌تى باشماخه‌وه %80 كه‌مى كردوه..لای خۆیشیەوە بەرپرسی نیشنگە و پاسەپۆرتی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەڵێ، لە جەژنی نەورۆزدا ٢٠ هەزار گەشتیاری ئێرانی هاتوونەتە هەرێم.
به گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخه‌وه به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان دراون ئه‌وه ڕوون كراوه‌ته‌وه كه له ماوه‌ى سێ ڕۆژى ڕابردووى جه‌ژنى نه‌ورۆزدا ته‌نها 7500 گه‌شتیار له ڕێگه‌ى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخه‌وه هاتوونه‌ته هه‌رێمى كودستان له به‌رامبه‌ریشدا 5000 گه‌شتیارى هه‌رێمى كوردستان ڕویان له وڵاتى ئێران كردووه.
ئه‌وه‌ش زانراوه هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى هاتوچۆى گه‌شتیاران له‌و مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ماوه‌ى زیاتر له ساڵێكه قه‌یرانى دارایى باڵى به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا كێشاوه و هاوكات له ڕووى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى تیرۆریستانى داعش و ناله‌بارى كه‌شوهه‌وا هۆكارى كاریگه‌ربون بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى هاتنى گه‌شتیاران.
هه‌ر له زانیارییه‌كاندا ئاماژه به‌وه‌كراوه ڕێژه‌ى هاتن و، چوونى گه‌شتیاران له مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانى ڕابردوو به ڕێژه‌ى له %80 زیاتر ڕ‌وى له كه‌مبوونه‌وه كردووه.
لەلایەکی دییکەوە (نەقیب زرار حوسێن) بەرپرسی نیشنگە و پاسەپۆرتی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی، لە 10 مانگ تا 23ـی ئەم مانگە، واتە لە ماوەی 13 رۆژی رابردوودا، 38 هەزار گەشتیار لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هاتوچۆیان كردووە.
ئەو سەرچاوەیە روونیشی كردەوە، لەو ماوەیەدا 20 هەزار گەشتیار لە وڵاتی ئێرانەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، لە بەرامبەردا 18 هەزار گەشتیاری هەرێم سەفەری ئێرانیان كردووە، بە بەراورد لەگەڵ جەژنی نەورۆزی ساڵی رابردوو ڕێژەی گەشتیاران زۆر كەمبووەتەوە.
ئاسۆ عه‌لى- رابین شێروانی




