به‌غدا 500ملیار دیناری دی بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی كورد له به‌غدا ئاشكرای كرد كه به‌غدا 500 ملیار دیناری دی بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كات و له‌و چه‌ند رۆژه‌ی رابردوویشیدا پێوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ره‌وپێشوه‌چوونی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه.
(موحسین عوسمان) په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، ئاسۆیه‌ك بۆ چاره‌كردنی كێشه داراییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا دەرکەوتووە، ئومێد هه‌یه گرفتی بوودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان چاره بكرێت، گوشارێكی زۆر خراوه‌ته سه‌ر عه‌بادی كۆتایی به بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بهێنێت، ئه‌وانیش نه‌رمییان نواندووه.
(موحسین عوسمان) گوتیشی: دوای ناردنی 490ملیاری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له لایه‌ن به‌غدا، بڕیاره به‌م نزیكانه به‌غدا 500ملیار دیناری دی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه و ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ عه‌مباره‌كانی سۆمۆ له به‌نده‌ری جه‌یهان به‌رز كردووەته‌وه
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كورد له په‌رله‌مانی عێراق هێمای به‌وه‌ش كرد له‌و چه‌ند ڕۆژە به‌غدا و هه‌ولێر نزیک بوونەتەوە و چاوەڕوان ده‌كرێت به گه‌یشتنی شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان نزیكبونه‌وه و لێكگه‌یشتنی زیاتر دروست بێت. گوتیشی: به‌غدا گه‌یشتووەته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه به‌بێ كورد ناتوانێت له عێراق حوكم بكات و، كار بكات، بۆیه هەم لە سیاسەت و هەم لە ئابوورییشدا پێویستی به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
یه‌حیا سابیر




