پەرلەمانتارێک: هیوا ماوه كێشهكانی نێوان ههولێر و بهغدا چاره بن..جارێ پێویست بهلایهنی نێودهوڵهتی ناكات

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، کێشەکانی نێوان ھولێر و بەغدا نەگەیشتوونەتە حاڵهتێكی زۆر ئاڵۆز بۆ ئەوەی لایەنی نێودەوڵەتی بێتە دەنگ و، ھەردوو لایەن پابەندبوونی خۆیان بە ڕێککەوتنی نێوانیان دووپات کردووەتەوە.
دکتۆر (عەرەفات کەرەم) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دانوستان لەنێوان ھەرێم و بەغدا لەبارەی کێشەکانی نێوانیان بەردەوامن و، نەگەیشتوونەتە بنبەست بۆ ئەوەی لایەنی نێودەوڵەتی لەسەر ئەو کێشانە بێتە دەنگ و، دەست وەربدات، چونکە بڕیارە شاندی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بۆ ئەوەی پێیان بڵێت ئێمە پابەندی ڕێککەوتنین لەگەڵ ئێوە.
دکتۆر (عەرەفات کەرەم) گوتیشی، ئێستا بەغداش پابەندبوونی خۆی بە ڕێککەوتنەکە ڕاگەیاندووە و، ھەرجارە و، بڕە پارەیەکیش بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوان دەکات، بۆیە جارێ ھیوا ماوە بۆ ئەوەی کێشەکان چارە بن و، نەگەیشتووەتە بنبەست.
بڵند ئیبراھیم




