٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەشۆ: وایده‌بینم مانگی دادێ شنگال ئازاد بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێ، وای دەبینم مانگی دادێ هێرش بکەینە سەر داعش و، ئیدی شنگال بە تەواوەتی ئازاد بکەین؛ هەنووکە داعشان لە شنگال زۆر لاوازبوونە و، کاتی هاتووە کە بە یەکجاری وەدەریان بنێین.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال (قاسم شەشۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، هەوڵێکی چڕوپڕمان داوە ئاو و کارەبا و، خزمەتی دی بۆ شنگال و دەڤەرەکەی دابین ببێت، هەتا خەڵکەکە بە تەواوەتی بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.
(قاسم شەشۆ) گوتیشی، خەڵکە ئاوارەکەی شنگالیش چاوەڕێنە شارەکەیان بە یەکجارەکی ئازاد ببێت، هەتا بگەڕێنەوە.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال ڕوونیشی کردەوە کە پێدەچێت مانگی دادێ هێرش بکەینە سەر داعشەکانی ناو شنگال و، بە تەواوەتی وەدەریان بنێین لە شنگال.
بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار