لە دوو ھێرشی جیاجیادا ٤٤ تیرۆریست کوژران

مووسڵ-KDP.info-بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ئاشکرای کرد، لە دوو ھێرشی جیاجیادا لە سنووری پارێزگا مووسڵ ٤٤ تیرۆریست کوژران و، زیانی زۆریشیان پێ کەوت.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە دوو قۆڵی بەرەجەنگی باشیکەوە ھێرشیان هێنایە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام بە توندی ڕوبەڕوویان بوونەوە و تێکیانیان شکاند و، زیانی زۆریشیان لێیان دا و، ھەشت تیرۆریستیشیان لێیان کوشت."
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ لە ناوچەی ئاسکێی مووسڵ تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام ھەر زوو لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە تێک شکێندران و، ٣٤ تیرۆریستیشیان لێ کوژرا.
بڵند ئیبراھیم




