٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سێ رۆژ مۆڵەت دراوەتە مەلاكان

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ ڕایگەیاند، لەسەر مامۆستایانی ئایینی پێویستە لە ماوەی سێ رۆژدا هەموو وێنە و جوانكارییەكانی مزگەوتەكان لێ بكەنەوە، بە پێچەوانەوە تیرۆریستان گولـلەبارانیان دەكەن.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، تیرۆریستانی داعش بڕیارێكی نوێیان دەركردووە و بەپێی ئەو بڕیارەیش لەسەر گوتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتەكان پێویستە هەموو ئایەتی قورئان و جوانكارییە ئیسلامییەكان لە مزگەوتەكان بكەنەوە، هەر مەلایەكیش لە ماوەی سێ رۆژدا ئەو بڕیارە جێبەجێ نەكات، گولـلەباران دەكرێت.

(عیسمەت) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش ژمارەیەك بارەگای سەربازی و پۆلیسیان تەقاندووەتەوە، لەوانە بارەگای پۆلیسی ناوخۆیی و پۆلیسی فیدراڵی، بارەگای پۆلیسی حەمدانییە، تلكێف، حەمام عەلیل، شوورا و گەیارە.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار