٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە میحوەری کەسکێ ئۆتۆمبێلێکی خۆکوژی داعش سوتێندرا و شەڕیش بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info
 
کەسکێ_KDP.info-  فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری کەسکێ گوتی، کەمێک پێش ئێستا تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام بە تووندی روبەڕوویان بوونەوە و تاوەکو ئێستایش شەر بەردەوامە.
 
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری کەسکێ راید(ئەحمەد سورچی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا لە گوندی شندوخا لە میحوەری کەسکێ، تیرۆریستانی داعش لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی خۆکوژییەوە ھێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە، بەڵام ھەر زوو لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوه‌ تەقێندرایەوە و سوتێندرا، دواتر ھێرشی پیاده‌یان دەست پێ کرد و ھێزی پێشمەرگەیش بە تووندی ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و شەریش بەردەوامە.
 
راید(ئەحمەد سورچی) گوتیشی، لە ریزەکانی تیرۆریستانی داعش کوژراویان زۆرە، بەڵام بەھۆی بەردەوامیی شەڕه‌وه‌ تاوەکو ئێستا ئامارێکی دروست نییە.
 
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار