٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە گەرمیان 12 كەس بریندار بوون و كەسێكیش گیانی لە دەست دا

سەرچاوە: KDP.info

گەرمیان -KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ئاشكرای دەكات، لەم نەورۆزەی ئەمساڵدا، هێزە ئەمنیەكانی گەرمیان زۆر لەسەر هەست بوون؛ هەر بۆیە لە چاو ساڵان، دزی و تاوان و، قەومان کەمتر بوو.
مقەدەم حەسەن محەمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیێنگەی پۆلیسی گەرمیان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بە هۆی ئەو پلانە ئەمنیە تۆكمەیەی كە بەڕێوەبەراتییەكەمان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆز، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران و، پاراستنی ئاساییشی شار و گوند و سەیرانگەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان جێبەجێ كرا، دزی و تاوان لە چاو ساڵان زۆر کەم بوو."
مقەدەم حەسەن ئاماری ڕووداوەكانی رۆژانی نەورۆزی خستە ڕوو كە بەم شێوەیە بوو: "10 رووداوی هاتوچۆ، دوو سووتان، یەك دزی، شەڕەچەقۆیەکیش."
دەیشڵێت: "بە هۆی ئەو ڕووداوانەوە 12 كەس بریندار بوونە و كەسێکیش کوژراوە.
هاوكات بەرپرسی ڕاگەیێنگەی پۆلیسی گەرمیان، سوپاسی دانیشتوانی سنوورەكەی كرد كە هاوكاری تەواوی هێزە ئەمنییەكان بوون لە سەرخستنی پلانی ئەمنی بۆ ڕۆژانی نەورۆز لە سنورەكەدا.


كاروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار