٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە کەسکێ داعش قڕانی تێ کەوت

سەرچاوە: KDP.info

کەسکێ -KDP.info- فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە بەرەجەنگی كەسكێ پێی ڕاگەیاندین کە تیرۆریستانی داعش لە کەسکێ قڕانیان تێ کەوت ئاخر فڕۆکە جەنگییەکان یەک‌دوو دەست باشیان کوتان و، ٤٦ـیان لێ کوشتن.
عەقید (نایف هەركی) فەرماندە لە فەرماندەیی دهۆك لە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە بەرەجەنگی كەسكێوە بە مالپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "درەنگانی دوێنێشەو، رێكخراوە تیرۆریستییەکەی داعش  بە مەبەستی هێرشكردنە سەر سەنگەرەكانی پیشمەرگە، هێزیكی گەورەی لە گوندی حەلەبیە لە سنووری كەسكێ ئامادە كردبوو، بەڵام فڕۆكە جەنگییەكان لێ ئاگادار كراونەوە و، بە چڕی كاروانەكەی ترۆمبێلەكانی داعشی بۆردومان كردووە و، لە ئاكامدا زیاتر لە 46 تیرۆریستی داعش كوژراون و، بە دەیانیشیان لێ بریندار بووە و، 20 ترۆمبێلیشیان لێ شکاندن."
هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار