٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەری مانگ کوردانی شەبەک تفەنگ‌بەدەست لە سەنگەردا دەبن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵــ –KDP.info (سالم جومعە) نوێنەری كۆتای شەبەك لە پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات هێزی پێشمەرگەی كوردانی شەبەك لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە فەرمانی پەیوەندیكردنیان بە بەرەكانی جەنگ تەواو بووە و، تا چەند ڕۆژی دی دەچنە بەرەكانی شەڕ لە میحوەری خازر كە ژمارەیان 655 پێشمەرگەیە.

(سالم جومعە شەبەك) نوێنەری كۆتای شەبەك لە پەرلەمانی عێراق و، سەرۆكی دەستەی ڕاوێژكارانی شەبەك  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە بڕیاری وەزارەتی پێشمەرگە دەرچوو دەربارەی هێزی پێشمەرگەی كوردانی شەبەك لە یەکەم ڕۆژی مانگی دابێتەوە پەیوەندی دەكەن بە بەرەكانی شەڕ لە میحوەری خازر كە ژمارەیان 655 پێشمەرگەیە و، لە ژێر فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە، تفەنگ‌بەدەست لە سەنگەری بەرگریدا دەبن."
سەرۆكی دەستەی ڕاوێژكارانی شەبەك  گوتیشی: "فەوجی دووەمیش ناوەكانمان پێشكەش بە وەزارەتی پێشمەرگە كردووە كە ژمارەیان 700 كەسە بۆ ئەوەی ئەوانیش چاوپێكەوتن بکەن و، پاشان پەیوەندی بكەن بە سەربازگەی مەشق‌وڕاهێنانەوە."
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار