داعش سێ سەرکردەی دیکەی لێ کوژرا

مووسڵ -KDP.info- بەرپرسی لقی ١٤ (مووسڵ)ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، چەکدارانی کەتیبەکانی مووسڵ سێ سەرکردەی تیرۆریستانی داعشیان ڕەشکوژ کرد؛ ھەر ئەمڕۆیش تیرۆریستانی داعش ئەکادیمیای پۆلیسیان لە مووسڵ تەقاندەوە.
(عیسمەت ڕەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای مووسڵ کەلوپەلەکانی ناو ئەکادیمیای پۆلیسیان لە گەڕەکی قاھیرە تاڵان کرد و، ھەر ئەمڕۆیش تەقاندیانەوە."
(عیسمەت ڕەجەب)گوتیشی، لە نزیک شوقەکانی گەڕەکی مەئموون لە راستەنگی شاری مووسڵدا چەکدارانی کەتیبەکانی مووسڵ سەرکردەیەکی داعشیان بە ناوی (ئیبراھیم دەحام سەبعاوی) کوشت کە ناسراوە بە (ئەبووسوفیان).
(ڕەجەب) ڕوونیشی کردەوە، چەکدارانی کەتیبەکانی مووسڵ لە نزیک دەرگای شام لە ڕاستەنگی شاری مووسڵدا تەقەیان لە (حەسەن شامی) و، (جاسم جبووری) کردووە و هەردووکیانیان کوشتووە؛ شامی خەڵکی سووریا بووە و، بە (ئەبووماریە) ناوبانگی دەرکردبوو، جبوورییەکەیشیان بە (ئەبووعەبد) ناوی دەرکردبوو. ــ ئەو دووانە هەردووکیان دوو سەرکردەی دیاری تیرۆرستانی داعش بوونە و، بە خۆیان و شوفێرەکەیانەوە ڕەشکوژ کراون.
بڵند ئیبراھیم




