٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کردەوەی رەشکوژانە بەرۆکی خورماتوی گرتووە

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info- لە سێ كردەوە ڕەشکوژانەکەی ئەم جارەی خورماتوودا، هاووڵاتییەك پێوە بوو، زەرەرێکی زۆریش لە ماڵی خەڵکەکە کەوتووە.
محەمەد فایەق بەڕێوەبەری ڕاگەیێنگەی شارۆچکەوانیی خورماتوو، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم نیوەڕۆیە لە ناو بازاڕی شارۆچكەی خورماتوو، لەنزیك ڕاستەی زێڕێنگەران، کۆمەڵە چەكدارێکی نەناسراو دەستڕێژی گوللەیان لە هاووڵاتییەك كرد و، ئەو هاووڵاتییە دەستبەجێ‌ گیانی سپارد."
محەمەد فایەق گوتیشی: "ئەو هاووڵاتییە عەرەبی سوننەیە و، لە شارەدێی سلێمان‌بەگدا دەژیا و 58 ساڵی تەمەن بووە."
بەڕێوەبەری ڕاگەیێنگەی شارۆچکەوانیی خورماتوو ڕایشیگەیاند: "درەنگانی دوێشەویش لە دوو گەڕەكی شارۆچكەی دووزخورماتوو، تیرۆریستان دوو بۆمبی چێندراویان بە خانووی دوو هاووڵاتیدا تەقاندەوە، شوکر کەس پێوە نەبوو، بەڵام زەرەروزیانێکی زۆری لە خەڵکەکە داوە."
كاروان جاف 

هەواڵی پەیوەندیدار