داعش ترسیان لێ نیشتووە خەڵک لێیان ڕاپەڕن

مووسڵ -KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیێنگەی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ئاشکرای کرد، داعش بە شێوەیەکی زۆر بەرچاو بەناو مووسڵدا بڵاو بوونەتەوە و، ترسیان لێ نیشتووە خەڵک لێیان ڕاپەڕن.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی لقی چواردە (مووسڵ)ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە ناوچەی ئاسکی مووسڵ تیرۆریستانی داعش لە یەکێک لە گوندەکان سەرقاڵی دانانی بۆمب بوون، بەڵام فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوەپەیمانان بۆردومانیان کردن و، ١٠ تیرۆریستیان لێ کوژرا."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش بە شێوەیەکی زۆر بەرچاو بڵاوەیان کردووە بە ناو مووسڵدا و، خەڵک دەپشنکنن و، دەستگیریان دەکەن؛ ترسیان لێ نیشتووە خەڵکەکە بە گژیاندا بێتەوە و، لێیان یاخی ببن و راپەڕن.
بڵند ئیبراھیم




