هەندرێن محەمەد: خەریكین ڕەشنووسی پەیڕەوی كۆمسیۆن تەواو بکەین

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان دەڵێ، خەریكین ڕەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆی كۆمیسیۆن تەواو بکەین، پێش ئەوەی دەنگیشی لەسەر بدەین شارەزایانی لێ ئاگادار دەكەینەوە و پێشانی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی دەدەین.
(هەندرێن محەمەد) سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "خەریكین ڕەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان بە كۆتا بگەیێنین، پێش ئەوەی دەنگیشی لەسەر بدەین شارەزایانی لێ ئاگادار دەكەینەوەو پێشانی (یو ئێن)ی دەدەین و هەوڵیش دەدەین بە زووترین كات كارەكان تەواو بكەین.
گوتیشی ئەمە لەكاتێكدایە كە كومسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق (8) ساڵ بەبێ پەیرەو كاری كردووە."
راشیگەیاند کە، كارەكان بە گشتی لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە، داوای بوودجەیەكی دیاریكراومان كردووە بۆ ئەوەی كارەكانمانی پێ ڕایی بكەین، خەریكین پەیوەندی بە رێكخراوە نێو دەوڵەتیەكان دەكەین بۆ ئەوەی ئەم كۆمسیۆنە بە جیهان بناسێنین و، پاڵپشتییەکی جیهانیی بۆ وەدەست بێنین.
سەرباز واحید




