٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حاکم سەرحان: گەشبینم کە بەغدا تەواوی بوودجەی هەرێم بنێرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- حاکم (سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، چاوەڕوان دەکرێت لەم حەفتەیەدا شاندێکی ھونەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و، ئامانج لە سەردانەکەش گفتوگۆکردنە لەبارەی ناردنی نەوتی ھەرێم بۆ دەرەوە و، ھەندێک کێشەی ھونەری.
حاکم (سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "چاوەڕوان دەکرێت ئەم حەفتەیە شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و، شاندەکەش زیاتر ھونەری دەبێت، چونکە ئەو کێشەی نێوان ھەرێم و بەغدا، زیاتر کێشەی ھونەرییە."
(سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، لەم سەردانەدا ناردنی نەوتی ھەرێم بۆ دەرەوە تاوتوێ دەکرێت؛ باسی ئەو کێشە ھونەریانەیش دەکەن کە جاروبار پەکی ڕێککەوتنەکەی دەخەن، لەوانە گۆڕینی مزەخەی نەوت.
ڕوونیشی کردەوە، من خۆم ئەم جارە زۆر گەشبینم کە ئەو شاندە بتوانێت کۆتایی بە کێشەکان بهێنێت و ڕێککەوتنەکەش جێبەجێ بکرێت و، بەغدا بەشە بوودجەی ھەرێم وەک خۆی ڕەوانە بکات.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار