٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پشکی زۆری بوودجە ٣٧٢ملیار دینارییەکەی مووسڵ بۆ ئاوارەکانە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-(سەیدۆ چەتۆ) سەرۆكی لیستی برایەتی‌وپێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ڕایدەگەینێت هێشتا بوودجەی 2015 پارێزگای مووسڵ نەهاتووە، بەڵام کەینێ گەیشت گرینگی بە ئاوارەكان و، ناوچە ئازادكراوەكان و، ڕەوشی ئەمنی دەدەن .

(سەیدۆ چەتۆ شنگالی) ئەندامی ئەنجوومەنی پاریزگای مووسڵ و سەرۆكی لیستی برایەتی‌وپێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەشەبوودجەی ساڵی ٢٠١٥ـی پارێزگای مووسڵ 372ملیار دینارە، بەڵام  بەغدا هێشتا نەیناردووە؛ ئێمە لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا خۆمان ئامادە دەكەین گفتوگۆمان لەبارەیەوە كردووە بە چۆنیەتی خەرجكردن و گرنگیدان بەو لایەنانەی كە ئێستا زەروورن، گرنگیان پێ‌ بدەین؛ داوایش كراوە ئەو پشكەمان بنێرن."
سەرۆكی لیستی برایەتی‌وپێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ گوتیشی: "بەشێك لە بوودجە كە وەكو سەرەكیتریان بۆ ئاوارەكان تەرخان دەكرێت دواتریش بۆ بواری ئەمنی و پڕۆژە بەردەوامەكان و باری لەناكاوی وەكو ئەو ناوچانەی ڕزگار دەكرێت و، ئەوانەشی پێشمەرگە قارەمانەكان ئازادیان کردووە، بۆ ئەوەی بە زووترین كات خزمەتگوزارییان بۆ بنێرین تاكو خێزانە ئاوارەكان بگەڕێنەوە."
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار