٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەنێ لە شنگالدا ١٥٠٠ تیرۆریست زیاتریش کوژراون

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- (مەحما شنگالی) كەسایەتیی ناوداری كوردانی ئێزدی دەڵێ، دەمێکە تیرۆریستانی شنگال ئەو هێزەی جارانیان لێ بڕاوە کە زووزوو هێرشیان دەکردە سەر پێشمەرگە ئێستا لاواز بوونە چونکە زیانر لە ١٥٠٠ تیرۆریست هەر لەم شنگالەدا کوژراون.
(مەحما خەلیل شنگالی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "تیرۆریستانی داعش ئەو هێزەی جارانیان نەماوە خۆیان لە شنگالدا ڕابگرن، بۆیە دەستیان كردووە بە مینڕێژكردنی شوێنە گشتیەكان و خانووی هاووڵاتیان و تەقاندنەوەیان، بۆیە هێزەكانی پێشمەرگە بە پێی پلان كە نامانەوێت زیان بە شنگال و پێشمەرگە قارەمانەكان بكەوێت كە ئێستا بە پێی‌ جوگرافیای شنگاڵ سەداهەشتای ئازاد كراوە و، هەركاتێك سەركرایەتیمان فەرمانمان پێ‌ بكات ئامادەین بۆ ڕزگاركردنی شنگاڵ لە زووترین كات بەڵام دەمانەوێت كە شوێنێك ڕزگاردەكەین هیچ مەترسیەكیش نەمێنێت لەسەر ئەو ناوچەیە."
(مەحما خەلیل)  گوتیشی: "تیرۆریستانی داعش گەورەترین زەرەر و، زیانیان پێ‌ گەیشتووە لەو سنوورە ڕۆژانە ژمارەیەكی باشی چەپەڵی تیرۆرستانی داعش بەدەستی پێشمەرگە قارەمانەكانمان و بۆردوومان كردنی فرۆكە جەنگییەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانان دێنە كوشتن، هەرچەندە ئامارێكی تەواو لە بەردەستدا نییە بەڵام دەتوانم بڵێم تاكو ئێستا لەو سنوورەدا زیاتر لە 1500 تیرۆریستی داعش  كوژراون كە لەنێویاندا چەندین گەورە تیرۆریست هەبوونە."
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار