فراكسیۆنی پارتی سەرکۆنەی شه‌هیدكردنی چوار پێشمه‌رگه دیلەکە ده‌كات

هەولێر-KDP.info- فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان سەرکۆنەی داعش دەکات کە ئەو چوار پیشمەرگە قارەمانە دیلەی شەهید کرد؛ لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێن، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه وه‌ك چۆن ئه‌وان به خوێنی خۆیان به‌رگری له سنوور و خاكی وڵات و ژیانی خەڵکی كوردستان ده‌كه‌ن، ئێمه‌یش به‌ریگریكارێكی سه‌رسه‌ختی ته‌واوی مافه‌كانیان ده‌بین.
ئەمەیش دەقی راگەیاندراوەکەیە:
هه‌واڵی شه‌هیدكردنی ئەو چوار پێشمه‌رگه قاره‌مانە، شه‌هیدان (هیشام نه‌بیل) و (پشتیوان عوسمان) و (ڕزگار حه‌مه‌ساڵح) و (ئه‌حمه‌د میرزائیبراهیم بامه‌ڕنی) كه، تیرۆریستانی داعش به شێوه‌یه‌كی دڕندانه شه‌هیدیانی كرد، هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و مرۆڤدۆستانی جیهانی تاساند، شه‌هیدكردنی ئه‌م پۆله پێشمه‌رگه له كاتێكدایه، كه تیرۆریستان له هه‌موو بەرەكانی شه‌ڕدا ڕوو له شكستن و له به‌رانبه‌ر ئیراده و خۆڕاگری و هه‌ڵمه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا، به‌رگەیان نه‌ماوه، بۆیه په‌نا بۆ کاری شەیتانی ده‌به‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێیه‌وه، سامی پێشمه‌رگه بشکێنن و، خه‌ڵكی كوردستانیش بتەزێنن، بەڵام خه‌یاڵیان خاوه، چونكه خه‌ڵكی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه، له مێژووی خۆیاندا خوێنی زۆریان به خاكی پیرۆزی كوردستان به‌خشیوه و، هیچ سزایه‌ك له ئاست دۆزه ڕه‌واكه‌یاندا تووشی سڵه‌مینه‌وه‌ی نه‌كردوون.
ئێمه له كاتێكدا كه ئیدانه‌ی ئه‌و كاره وه‌حشیگه‌رییانه‌ی تیرۆریستانی داعش ده‌كه‌ین و، هاوخه‌می خۆمان بۆ خه‌ڵكی كوردستان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و هێزی پێشمه‌رگه و ته‌واوی مرۆڤدۆستانی جیهان ده‌رده‌بڕین، بەڵام دڵنیاین كه چاره‌نووسی تیرۆریستان له ناوچوونه و سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری گه‌لی كوردستان نزیكه.
لێره‌وه به‌ڵێن دووباره ده‌كه‌ینه‌وه، كه له په‌رله‌مانی كوردستاندا داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی ته‌واوی مافه‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌بین و له ئاست گه‌وره‌یی قوربانیدانی ڕۆڵه‌كانیان خۆمان به خزمه‌تكارێكی بچووكیان ده‌زانین، هه‌روه‌ها هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه وه‌ك چۆن ئه‌وان به خوێنی خۆیان به‌رگری له سنور و خاكی وڵات و ژیانی هاونیشتمانیانی كوردستان ده‌كه‌ن، ئێمه‌یش به‌ریگریكارێكی سه‌رسه‌ختی ته‌واوی مافه‌كانیان ده‌بین، چونكه كوردستان له سایه‌ی خوێنی پێشمه‌رگه و شه‌ونخونی ئه‌وانه‌وه پارێزراوه و له سایه‌ی ئه‌وانیشه‌وه گه‌یشتووه به‌م ئۆقرەیی و بێوەییە.
سڵاو له گیانی پیرۆزی شه‌هیدان، سڵاو له خۆڕاگری هێزی پێشمه‌رگه.
محه‌مه‌دعه‌لی یاسین
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان
24/3/2015




