تورکیا ٥٠٠ملیۆن دۆلارەکەی خستووەتە سەر هەرێم

هەولێر-KDP.info-پەرلەمانتاری تورکمانی ئاشکرای کرد، کە تورکیا ٥٠٠ملیۆن دۆلارەکەی خستووەتە سەر هەرێم و، ئێستا ھەرێم ئازادە ئەو پارەیە چۆن خەرج دەکات.
سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان (ئایدن مەعرووف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حکوومەتی تورکیا ٥٠٠ملیۆن دۆلاری داوە بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھەرشێوەیەک بێت قەرزی درێژخایەن یاخود یارمەتی و، ئێستا ئەو ٥٠٠ملیۆن دۆلارە لەژێر دەستەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندایە، چۆن خەرجی دەکات و، بۆ چی بەکاری دەھێنێت.
(ئایدن مەعرووف) گوتیشی، نازانم پارەکە گەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان، بەڵام لە تورکیا ھەموو مامەڵەکانی تەواو بووە و، خراوەتە سەر ھەرێمی کوردستان، بۆیە ھەرکاتێک ھەرێم بیەوێت پارەکەی خۆیە و لە ھەر چییەکی خەرج دەکات ئازادە.
بڵند ئیبراھیم




