ئیجرائاتی کارگێڕی بەرانبەر بە سەرپێچیکارانی رووداوەکەی کەمپی كوردانى رۆژهەڵات وەرگیرا

هەولێر-KDP.info-دوابه‌دوای رووداوه‌كه‌ی كه‌مپی كوردانی رۆژهه‌ڵات له شاری كۆیه، له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) لیژنه‌یه‌ك پێك هات بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌چۆنیه‌تی رووداوه‌كه و ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان، بەگوێرەی راگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئیجرائاتی کارگێڕی بەرانبەر بە سەرپێچیکارانی رووداوەکە وەرگیراوە.
دەقی ڕاگه‌یه‌ندراوی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
دوابه‌دوای رووداوه‌كه‌ی كه‌مپی كوردانی رۆژهه‌ڵات له شاری كۆیه، له‌سه‌ر بڕیاری به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌ك پێك هات بۆ لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تی رووداوه‌كه و ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان.
لیژنه‌كه راپۆرتێكی له‌م باره‌یه‌وه پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد. له‌سه‌ر رۆشنایی راپۆرته‌كه و به‌پێی یاسا، ئیجرائاتی كارگێڕی به‌رامبه‌ر به سه‌رپێچیكارانی رووداوه‌كه وه‌رگیرا.
وته‌بێژێك به‌ناوی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
24/3/2015




