٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كورد لە لەندەنیش لە توندڕۆكانیان بردەوە

سەرچاوە: KDP.info

لەندەن-KDP.info-  بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی "ئێگزامینەر"، لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا پێكدادان لە نێوان كوردانی تاراوگە و توندڕۆیان پشتگیریكارانی تیرۆریستان ڕووی داوە، تا دواجار پۆلیس هاتووەتە نێوانیان و لایەنگرانی توندڕۆیانیان ڕاوەدوو ناوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەكە لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا لە سەنتەری كۆمەڵگای كوردی لە لەندەن ئاهەنگێك بە بۆنەی نەورۆزەوە ڕێك خراوە، توندڕۆیە ئیسلامییەكان و لایەنگرانی (ئەنجەم جەودەری) كە كەسایەتییەكی توندڕۆی عەرەبە لە لەندەن، ئەو ڕێگایەیان گرتووە كە دەچێتە شوێنی ئاهەنگەكە، دواجار كوردەكان لێیان هاتوونەتە دەنگ و پێكدادان ڕووی داوە و پۆلیس هاتووەتە نێوانیان، سەرەنجام بە گوێرەی ڕاپۆرتەكە كوردەكان لە توندڕۆكانیان بردووەتەوە و ڕێگاكەیان كردووەتەوە.
هەر لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوودا هەڵمەتكاری بەریتانیایی بۆ كۆكردنەوەی پشتگیری بۆ كوردستان و دۆستی كورد (مارك كامپبێڵ) لە پۆستێكی فەیسبووكدا داوای لە كوردان و هاوڕێیانی (كۆنستاندینۆس ئێریك) كردبوو كە لە پرسەكەیدا بەشداری بكەن بۆ دەڕبڕینی ڕێز و هاوسۆزی بۆ ئەو سەربازە بەریتانیاییە و خانەوادەكەی.
بۆ ئەو مەبەستە كوردێكی زۆر بەشداریی بەخاكسپاردنی سەربازی دەریایی جارانی بەریتانیا (كۆنستاندینۆس ئێریك)ـیان كرد، ئەو لە سووریا لە شەڕی بەرانبەر داعشدا كوژرابوو، تەرمەكەیشی بە ئاڵای كوردستان و بەریتانیایی پێشوازی لێ كرا.

شیاوی گوتنە (مارك كامپبێڵ) چەندین جار ڕەخنەی لە حكوومەتی بەریتانیا گرتووە كە پشتگیرییەكانیان بۆ پێشمەرگە و حكوومەتی كوردستان لاوازە، ئەوان لە پێناو ڕاماڵینی تیرۆرستاندا گیانیان فیدا دەكەن، كەچی كاردانەوەی نێودەوڵەتی و بە تایبەتی بەریتانیا بۆیان لە ئاستی پێویستدا نەبووە.

و/ خالید ئەحمەد
 

هەواڵی پەیوەندیدار