٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش لە مووسڵ ٢٥ ئافرەتی بۆ جیهادی نیكاح دەستگیر كرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ ڕایگەیاند، تیرۆریستانی داعش ٢٥ ئافرەتیان بۆ مەبەستی جیهادی نیكاح دەستگیر كردوون و، هەشتیشیان ئەو كارەیان رەت كردووەتەوە و گوللەباران كراون.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆ گرووپێكی ئافرەتی تیرۆریستانی داعش كە ناویان لە خۆیان ناوە خەنسا، ٢٥ ئافرەتیان لە مووسڵ دەستگیر كردوون و هەشت لەوانەیش لەلایەن ئەو گرووپەوە گوللەباران كراون".

(مەموزینی) گوتیشی، هۆكاری دەستگیركردنی ئەو ئافرەتانە ئەوەیە كە بۆ جیهادی نیكاح دەیانبەن، بەڵام ئەو هەشت ئافرەتەی گوللەباران كراون، ئەو كارەیان رەت كردووەتەوە.

ڕوونیشی كردەوە، تیرۆریستانی داعش بڕیارێكی نوێیان دەركردووە، كە نابێت پزیشكی ئافرەت پیاو چارەسەر بكات و بە هەمان شێوە بۆ پزیشكی پیاویش نییە ئافرەتان چارەسەر بكات.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار