٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمیرێک و شەش تیرۆریستی داعش کەوتنە بۆسەوە و تێدا چوون

سەرچاوە: KDP.info

گەیارە-KDP.info-سەرچاوەیەک لە سنووری پارێزگای مووسڵەوە پێی ڕاگەیاندین لە باشوری مووسڵ ئەمیرێک و شەش تیرۆریستی داعس کەوتوونەتە بۆسەی چەکدارانی نەناسراو و، هەر حەفتەکەیان تێدا چوونە.

سەعید مەموزینی بەڕپرسی ڕاگەیێنگەی لقی چواردە (مووسڵ)ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەمە، کۆمەڵە چەکدارێکی نەناسراو لە شارەدێی گەیارەدا بۆسەیان گرتووە لە کاروانە ترۆمبێلێکی تیرۆریستانی داعش و، ئەمیرێک و 6 تیرۆریستی داعشیان کوشتووە.

هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار