٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەم هەڵکشانەی دۆلار هەروا نامێنێ و، دینار خۆی دەگرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیاند کە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازار بەردەوام نابێت، پێشبینی دەكرێت پێش مانگی 5 نرخەكەی جێگیر بێت بەرانبەر بە دیناری عێراق .

ئەندامی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق لە لیژنەی دارایی (سەرحان ئەحەمەد سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو بەرزبوونەوە بەردەوامەی نرخی دۆلار هەروا نامێنێت؛ خۆی لە یاسایەكی ناو بوودجەی 2015دا هاتووە كە دەبێت بانكی ناوەندی ڕۆژانە بڕی 75ملیۆن دۆلار بخاتە بازاڕەوە؛ هەڵبەت لەوە زیاتر ناتوانێت بخاتە بازاڕەوە."
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی: "وای دەبینین نرخی دۆلار ببێتەوە بە 121 یاخود 122 یان 12٣هەزار دینار؛ وەختی خۆیشی کە پرۆژەیاسای بوودجە تاوتوێ دەکرا، ئەوە هەڵکشانەی دۆلاریش ڕەچاو کرابوو؛ کەینێ دینار بەهێز ببێت، سەنگی دیناردۆلاریش جێگیر دەبێت؛ پسپۆڕان و، ئابووریزانان دەڵێن ئەگەر بانكی ناوەندی ڕێژەی فرۆشتنی دۆلار دیاری بكات، ئەوا دیناریش جێگیر دەبێت؛ وەكو دەبینین لە بازاڕی وڵاتی لوبنان و ئوردنیشدا هەیە؛ وای دەبینین هەتا مانگی پێنج دینار خۆی بگریێتەوە.
دیارە بانکی ناوەند ئێستا ڕۆژانە 75ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، کەچی جاران تا 250ملیۆن دۆلاریشی دەخستە  بازاڕەوە.
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار