٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعشەکانی ناو شنگال لە ترسی بۆردومان ڕادەکەن

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-(عەقید عیسا زێوەیی) دەڵێ، ئێستا فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان داعشەکانی ناو شنگالیان تێربۆردومان کردووە؛ لەو بۆردومانەدا 10 چەكدار زیاتریش كوژراون؛ بەو دە کوشتەوە لە پێرێوە ٨٠ تیرۆیست کوژراون؛ ئیتر داعشەکانی ناو شنگال حاڵیان شڕە و، وا لە هەل دەگەڕێن ڕابکەن.
(عەقید عیسا زێوەیی) فەرماندەی لیوای 4 لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "وا فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان داعشەکانی ناو شنگال بوردومان دەكەن و، تا ئێستا بە گوێرەی زانیارییەكان زیاتر لە 10 چەكداری داعشان كوژراون و، تا دێ زیاتریشیان لێ دەکوژرێ. هەر لەو دوو ڕۆژەدا زیاتر لە 80 چەكداریان لە بۆردومان و لە تۆپباراندا کوژراون و، بە دەیانی دیكەیشیان لێ بریندار بوونە؛ چەكدارانیش لە ترسی فڕۆكە جەنگییەكان و هێزەكانی پێشمەرگە بەرەو دەرەوەی شنگال هەڵدێن."
ئەو بەرپرسەی پێشمەرگان، گوتیشی: "ورەی پێشمەرگە لەناو شنگال زۆر بەرزە و،  لەوپەڕی ئامادەباشیدانە بۆ لێدانی داعش و، هەموو ناوچە ستراتیژییەكانی شنگال بە دەست پێشمەرگەوەیە و، هەر كاتێك فەرمانیان پێ بكرێت بە ماوەیەكی زۆر كەم شنگال ئازاد دەكەن و، ژیان دەگەڕێننەوە بۆ ناوچەكە."
ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار